برێت مەکگورک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە نیویۆرک کە تایبەت بوو بە دوایین پێشڤەچوونەکانی شەڕی دژی داعش، رەتیکردەوە قسە لەسەر وردەکارییەکانی ئەو "بیرۆکە باشانە" بکات کە لەسەر راپرسیی کوردستان هەن و گوتی: "لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە دانوستاندن بەردەوامە".
سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەشی بەرامبەر بڕیاری ئەنجامدانی راپرسیی لە باشووری کوردستان گوتی: "هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە دوێنێ لە دیداری نێوان سەرۆک ترەمپ و سەرۆک ئەردۆغان راگەیەندراوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی پێنجشەممە 21-9-2017 لە نیویۆرک کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەری قسەکانیشیان راپرسیی باشووری کوردستان بوو. بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەش کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، هەردوو سەرۆک دژایەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی راپرسیی دەربڕیوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە