دەزگایەکی هەمەرەنگ و جیاوازە

Header Ads

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

ضع إعلانك هنا

السبت، 2 سبتمبر 2017

دەقی نامەی ژنێک بۆ عەلی باپیر

عەلی باپیر
چالاكوانى بوارى ئافره‌تان خه‌ندان جه‌زا له‌ نامه‌يه‌كى كراوه‌دا، كه‌ ئاراسته‌ى عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كردووه‌، نووسيويه‌تى: ده‌مه‌وێت ببمه‌ ژنى چواره‌مت.  
دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند كه‌ناڵێكى راگه‌ياندن هه‌واڵى ئه‌وه‌ بڵاوكرايه‌وه‌، كه‌ عه‌لى باپير ده‌يه‌وێت بۆ جارى چواره‌م هاوسه‌رگيرى بكات، ئه‌و هاوسه‌رگرييه‌ بووه‌ته‌ جێى ناڕه‌زايه‌تى ژنان  و رێكخراوه‌كانى بوارى ئافره‌تان.  
خه‌ندان جه‌زا له‌ نامه‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: "وەرە من بخوازە بێ سێودوو، دەتکەمە هاوسەرم. هەرچی تۆ نەیڵێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم!"  هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دەمەوێت من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم".  
ده‌قى نامه‌كه‌  بۆ عەلی باپیر  

من عاشقی باپیرم

دەمەوێ من ببمە ژنی جوارهەمت، بیستم دەتەوێ ژنی جوارهەم مارە ببڕی !  

وەرە من بخوازە بێ سێودوو، دەتکەمە هاوسەرم. هەرچی تۆ نەیلێێ ناکرێ و نابێ، بەڵێنت پێدەدەم دەستم لەهەویرابێ وەک بوکەڵە لەخزمەتدا دەوەستم!.  
دەمەوێ من بخوازی، دەزانی بۆ هەموو شەوێک چیرۆکێکی سەدوویەک شەوەت بۆ بخوێنمەوە، بەڵام لەفەرهەنگ و دەسنوسی خۆم. لەو چیرۆکەدا دەمەوێ فێرت کەم:  ژن مانای چی یە؟  پەیوەندی نێوان دوو ڕەگەز بە واتای چی!  خێزان چ واتاو چ پێگەو چ ڕۆڵێکی هەیە !  

دەمەوێ فێرت کەم، ژن بون بەواتای نانکردن و ماڵ خاوێنکردن و قاچ هەڵبرین نییە – باپیر!  دەمەوێ ژنت بم، تاحاڵیت کەم 4 ژن بەرامبەر 4 مێردە!  لەچێرۆکەکانمدا فێرت دەکەم، چێژ چیە و چۆنە، تەنها سواربوونی سەرتەختێکی خەونییە یان تەنها میزکردنێک نییە باپیر.  
حاڵیت دەکەم ماچ ئەسپێ نییە لەم سەر سەرینەوە بفڕێ بۆسەر ئەوسەرین.  سەرلەنوێ داستانی عیشقت بۆدەڵێمەوە، تا حاڵی بیت عیشق چ دەریایەکی بێسنورە نە مەرزی هەیەو نە ناسنامە.  
وەرە بامن و تۆ بڕۆین بۆمانگی هەنگوینی، تانیشانت دەم مانای مانگا دۆشین نییە باپیر!  کەهاتی تەنها مەیە، ناسنامەو ئەدرەسی هەموو ژنەکانی ترت بهێنە تا ناونوسیان کەم بۆ پەیداکردنی دۆستێکی نوێ، چونکە وەک تۆ مافیان هەیە.  
گەر هاتی گیرفانەکانت بتەکێنە لەبری دۆلارو دراو پڕیان بکە لە یاسای بەرابەری.  جانتا دبلۆماسیەکەت فڕێدە، کۆڵەپشتێک لەئازادی لەگەڵ خۆت بهێنە.  وەرە بافێرت کەم دۆست گرتن تەنها بەنەخوێن کردنەوە نیە باپیر.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

عن الموقع

هذا النص هو مثال لنص يمكن أن يستبدل في نفس المساحة، لقد تم توليد هذا النص من مولد النص العربى، حيث يمكنك أن تولد مثل هذا النص أو العديد من النصوص الأخرى إضافة إلى زيادة عدد الحروف التى يولدها التطبيق، إذا كنت تحتاج إلى عدد أكبر من الفقرات يتيح لك مولد النص العربى زيادة عدد الفقرات كما تريد، النص لن يبدو مقسما ولا يحوي أخطاء لغوية، مولد النص العربى مفيد لمصممي المواقع على وجه الخصوص، حيث يحتاج العميل فى
إقرأ المزيد

أخترنا لكم