بەرەبەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک کە لە کۆریای باکور رویدا کە هەموو جیهانی هەژاند، ئەمەش دوای ئەوەی کۆریای باشور و ژاپۆن رایانهەیاند بومەلەرزەکە دەستکرد بوە و بەهۆی بۆمبێکی ئەتۆمی کۆریای باکورەوە رویداوە.دوای بومەلرەزەکە دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی بە هەردوو ولاتی کۆریای باشوورو ژاپۆنەوە کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایشی ئەو دوو ولاتە.
ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند بەهێزیی بوومەلەرزەکە 6.3 پلەی رێختەر بووە. دواتریش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕێکی کەمتر روویداوە.
ژاپۆن رایگەی
اند ئەم بوومەلەرزەیە ئەنجامی شەشەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکوورە و هاوکات کۆریای باشوور رایانگەیاند بوومەلەرزەکە دەستکرد بووە و پێدەچێت ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور بووبێت.
هەروەها ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور رایگەیاند ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە کۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە موون جای ئینی سەرۆکی وڵات بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکات. شینزۆر ئابێ، سەرۆکەوەزیرانی ژاپۆنیش بە هەمانشێوە بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد.
کۆریای باشوور هەروەها ئاستی هۆشداریی لە هێزە سەربازییەکانی بۆ ئاستێکی باڵاتر بەرز کردەوە.
لای خۆشیەوە ئاژانسی مێترۆلۆجیکاڵی ژاپۆنی بوومەلەرزەکەی بە 6.1 پلەی رێختەر پێوانە کردووە. بەرنامە ئەتۆمی و تاقیکردنەوە مووشکییەکانی کۆریای باکوور رەخنە و ناڕەزایی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بە دوای خۆیدا هێناوە و ئیدانە کراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە