بەرپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەن چەند ئەندامێکی میتی تورکیایان لە سلێمانی دەستگیرکردوە کە هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامانی ئەوانیان داوە.
دیار غەریب ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند لە چەند رۆژی رابردو چەند ئەندامیکی مێتی تورکیایان دەستگیرکردوە لە سلیمانی، هەر بۆیە دوای ئەوەش نوێنەری یەکیتی لە تورکیا نیردایەوە.
.
دیار غەریب بە ئاژانی رۆژ نیوسی نزیک لە پەکەکەی راگەیاند هۆکاری ناردنەوەی بەهرۆز گەڵالی نوینەری یەکیتی توکیا بۆ ئەوە دەگەریتەوە کە ئەو ئۆپراسیۆنەی میت لە سلیمانی شکستی هیناوە.
وتیشی "توركیا ته‌نیا به‌وه له یه‌كێتی ڕازی ده‌بوو كه هاوكاریی بكات بۆ سه‌رخستنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی لە سلێمانی">
رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، توركیا نوێنه‌ری یه‌كێتی نارده‌وه سلێمانی ناردەوە. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌نی ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن توركیا ئیتر ڤیزا نادات به‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی سلێمانی بن.
ڕۆژێک دوای ئەوەی کە نوێنەری یەکێتی نێردرایەوە سلێمانی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند كه هۆكاری ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپراسیۆنەکانی تورلیایەلە سنووری سلێمانی.
دیار غەریب، سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی و سیاسەتەکانی بەرانبەر پەکەکە بە پرسیارێکی سەرسوڕهێنەر دەستیپێکرد و وتی"ئایا ده‌بێت هێزی یه‌كێتی بكه‌وێته پێش هێزی ئۆپه‌راسیۆنی توركیاوه، ببێته چاوساغ و كه‌وا سووری به‌ر له‌شكریان و دژی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌ردۆغان گه‌رد نه‌گرێت".
وتیشی "ده‌بێت توركیا مه‌منوون بێت كه به‌رپرسه‌كانیان به توره‌كه‌وه له ڕاگه‌یاندندا نیشان نه‌دران، په‌كه‌كه ده‌توانێت ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت له ڕاگه‌یاندندا بڵاو بكاته‌وه".
هەروەها وتی "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه خواستویانه سنووری ئیداره‌ی سلێمانی بكه‌نه جێگه‌ی پلاندانان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و دیارترین به‌رپرسانی په‌كه‌كه تیرۆر بكه‌ن".
وتیشی بۆیە وینەکانمان بلاونەکردەوە بۆ ئه‌وه‌بووه كه خه‌ڵكی كوردستان په‌نجه‌ی تاوان بۆ یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانی درێژ نه‌كه‌ن، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانێت بیانداته ڕاگه‌یاندن".
دیار غەریب سەبارەت بە پێگەی یەکێتی لەو دۆخەدا ڕایدەگەیەنێت "ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربچێت، ئه‌وا ده‌توانێت سه‌روه‌ری خۆی و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت و ببێته نمونه‌یه‌كی باش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌گشتی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته سنوور دانان بۆ به‌زاندنی سنووری باشووری كوردستان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا خه‌ڵكی باشووری كوردستان و گه‌لی كوردستان به‌گشتی ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن و پشتیوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چۆك بۆ فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌دات".
وتیشی "ئه‌گه‌ر تورک له‌م فشاره‌دا سه‌ر بكه‌وێت، ڕاناوه‌ستێت هه‌تا به ته‌واوی یه‌كێتی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە