جەمال بەرواری فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی ١٥٠ ئەندامی داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە.
جەمال بەرواری بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە، ئەو ئەندامانە لە گوندی ساحل مالحە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە کە بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناحیەی عەیازییە لە تەلەعفەر.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لەو ئەندامانە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستووە و وتیشی، ئەوانەی خۆیان ڕادەستکردووە بە کەسانی بە ڕەگەز ئەڵمانی، تورکی، تورکمانی، ئەفغانی و چیچانییان تێدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هێزە عێراقییەکان لە ناحیەی عەیازییە لە پێشڕەویدان و بە وتەی فەرماندەکانیش تا ئێستا لە ٥٠%ی ناوچەکانى ناحیەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
دوێنێ سوپای عێراق سەدان سەربازی دیکەی ناردووە بۆ ناحیەی عەیازییە چونکە بە وتەی عەدنان سەعیدی فەرماندەیەکی سوپاکە، دەیانەوێت پێش جەژنی قوربان کۆنترۆڵی بکەنەوە لە دەستی داعش.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سەعیدی ڕایگەیاندووە "ناحیەی عەیازییە کۆنترۆڵدەکەینەوە تەنانەت ئەگەر هەموو خانوو و بیناکانیشمان تەخت کردبێت." شەڕی عەیازییە لەلایەن هەندێک لە فەرماندە و سەربازانی سوپای عێراقەوە بە سەختر لە شەڕی موسڵی کۆن وەسفکراوە.
کەریم لامی یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی عێراق وتوویەتی "شکانی یەکەمین هێلەکانی داعش لە عەیازییە، وەک کردنەوەی دەروازەکانی دۆزەخ وابووە." لەلایەکی دیکەوە قاسم نەزال ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا هێزە عێراقییەکان لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵاندان لەگەڵ چەکدارانی داعش لە ناحیەی عەیازییە کە بە دووری ١١ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکورى ڕۆژئاواى تەلەعفەرەوە.
هەروەها دوێنێ رائید جەودەت فەرماندە لە پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا هێزە جیاوازەکانى سەر بە سوپاى عێراق لە سێ قۆڵەوە لە پێشڕەویدان بەرەو ناوەندى ناحییەی عەیازییە و توانیویانە لە ٥٠%ی کۆنترۆڵبکەنەوە.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەردا، هێزە عێراقییەکان کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزاکەیان ڕاگەیاند و لە ئێستادا تەنیا ناحیەی عیازییە و و چەند گوندێکی دیکە لەژێر دەستی داعشدا ماون.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە