نما و چیا کوڕانی نەوشیروان مستەفا لەسەر تاپۆکردنی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەریان ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و هەواڵەکەیان بە ناڕاست لە قەڵەمدا. میدیای فەرمی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی نما و چیای نەوشیروان مستەفای بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، گردی زەرگەتە لەڕووی خاوەندارێتییەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە لەسەر کۆمپانیای وشە تاپۆکراوە و ئەوەش کە دەگوترێت گوایە مەکۆی سەرەکی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە خراوەتە سەر کۆمپانیای وشە پێچەوانەی ڕاستییەکانە.
لە ڕوونکردنەوەکەیاندا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ئاماژەیان بەوە کردووە " لەڕووی یاساییه‌وه کۆمپانیا که‌سایه‌تی مه‌عنه‌و‌ی هه‌یه، بۆیه کاتێک دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی کۆچی دوایی ده‌کات، پێویسته خاوه‌ندارێتیه‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ وارسه شه‌رعی و یاساییه‌کانی، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له کاره‌کانیدا".
لە بەشێکی تری روونکردنەوەکەیاندا نما و چیای نەوشیروان مستەفا ئاماژەیان بەوە کردووە، گردی زەرگەتە کە موڵکی کۆمپانیای وشەیە هەروەک چۆن لە ٨ ساڵی ڕابردوودا لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان دا بووە و بۆ خزمەتی گشتی بەکارهاتووە لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێت.
هەروەها هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا نووسیوویانە "وروژاندنی ئەم بابەتانە چ لە کاتی چلەی خوالێخۆشبوو و چ لە ئێستادا کە گۆڕان سەرقاڵی ململانێیەکی سیاسی سەختە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، بە پلانێکی داڕیژراوی ئەزانین بۆ چەواشەکاری و بەلارێدابردنی خەبات و ئاراستەی کاری گۆڕانخوازان".
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەیاندا نما و چیای نەوشیروان مستەفا ئاماژەیان بەوە کردووە " ئێمە وەک کوڕانی نەوشیروان مستەفا، نەک بە تەنها گردی زەرگەتە، بەڵکو گیان و ژیانی خۆشمان دەکەینە قوربانی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو رێبازەی باوکمان بۆی بەجێهێشتوین".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە لە ژمارەى ئەمڕۆى ڕۆژنامەکەدا بڵاویکردەوە کە پاش تێپه‌ڕینى دوو مانگ به‌سه‌ر كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فادا، وه‌ره‌سه‌كانى موڵك و داراییه‌كانى باوكیان به‌پێى قه‌سام شه‌رعى به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. ڕۆژنامەکە نوسیویەتى پاش ئه‌وه‌ى چراى كچه تاقانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌شه‌كه‌ى خۆى خۆشبوه بۆ دوو براكه‌ى، رۆژى ٢٥ى تەموزى ٢٠١٧ به نوسراوى ژماره ٤٨/٦٣ پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه كه ٣٠٠ ملیۆن پشكن گوازراوه‌ته‌وه بۆسه‌ر نما‌و چیا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنتەکەت لێرە بنووسە